ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌مریکایی‌یه‌کان باراک ئۆبامای دیموکراتیان به 44 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته‌که‌یان هه‌ڵـبژارد، به‌وه‌ش له دوای حه‌فتا ڕۆژی تر سوێندی سه‌رۆکایه‌تی ده‌خوات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان له سه‌رۆک جۆرج بوشی کۆماری وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و سه‌ختیـیانه چین که به‌ره‌و ڕووی باراک ئۆبامای سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو ده‌بنه‌وه؟
ئایا چ گۆڕانێـک له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات، به تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست؟
چ به‌رنامه‌یه‌ک ده‌خاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابووری؟
ئایا به‌ڵـێنی کشـانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق له کاتی خۆی جێبه‌جێ ده‌کات؟
مه‌سه‌له‌ی ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی له نێوان ئه‌مریکا و عێراق به‌چی گه‌یشـتووه و چی لێـدێت؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کرد:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، سـیاسه‌تکاری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.
دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی، پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:31 خوله‌که.