سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ تیمی ئابووری له شیکاکۆ کۆده‌بێته‌وه و یه‌که‌م کۆنفرانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌و ده‌مه‌وه‌ی هه‌ڵـبژێردراوه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌ڕێز ئۆباما نزیکه‌ی 10 هه‌فته‌ی ماوه بۆ ده‌سـتبه‌کارکردنی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خراپـترین ڕه‌وشی ئابووری وڵات له ده‌می گرانیـیه مه‌زنه‌که‌وه تا ئێسـتا. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئۆباما به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیـه‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، له ناویاندا وه‌زیری خه‌زێنه که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌م زووانه ڕایبگه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز ئۆباما سه‌رۆکی کارمه‌ندانی کۆشـکی سـپی ده‌سـتنیشـانکرد، ئه‌ویش ڕام ئیمانۆیله که له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و پـۆسـته‌ی په‌سه‌ندکرد. ئیمانۆیل ئه‌ندامی کۆنگرسی ئیلینۆیه و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـيه‌که‌ی سه‌رۆکی پـێشـوو بێـل کلنتندا به‌شـداریکردبوو.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا به‌ڕێز ئۆباما ئیمانۆیلی به " هاوڕێـیه‌کی باش ناوبرد و گوتی ده‌زانێت که‌س له‌و باشـتر نازانێت شـته‌کان ڕێـک بخات." ئیمانۆیلیش گوتی ئه‌و ئه‌وه‌ی پـێی بکرێت ده‌یکات بۆ یارمه‌تیدانی سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراو.
کۆشـکی سـپی ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆک بوش له ڕۆژی دووشه‌ممه له کۆشـکی سـپی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆبامادا کۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێـکردنی گواسـتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات.