سه‌رۆکی هه‌ڵـبژێردراوی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ده‌سـتیکردووه به پـێـکهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به‌ر له‌وه‌ی له مانگی یه‌کدا ده‌سه‌ڵات بگرێته‌ده‌ست.
سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی نزیـک به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێن سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو لیسـتێـکی ناوی بۆ گرتنه ده‌سـتی پـۆسـتی وه‌زیری خه‌زێنه ئاماده‌کردووه، له‌وانه سه‌رۆکی بانکی فیدرالی له نیویۆرک Timothy Geithner و وه‌زیری پـێشـووی خه‌زێنه‌ی سه‌رده‌می سه‌رۆک کلنتن Lawrence Summers و سه‌رۆکی پـێشـووی بانکی فیدراڵی Paul Volcker.
ده‌شڵێن سـیناتۆری دیموکرات John Kerry و سـیناتۆری کۆماری Chuck Hagel هه‌ردووکیان بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه پـێشـنیارکردووه. هه‌روه‌ها وه‌زیری پـێشـووی کاروباری ده‌ریایی Richard Danzig له پـێشـی ئه‌وانه‌یه که بۆ گرتنه ده‌سـتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌سـتنیشـانکردووه.