باراك ئۆباما بوو به یه‌كه‌م ئه‌مریكایی ئه‌فریكایی كه به سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵـبـبژێردرێت.
سیناتۆری دیموكرات توانی له ڕێـگه‌ی به‌ده‌سـتهێنانی زیاتر له 270 خاڵی پـێویست بۆ گه‌یشـتن به كۆشـكی سـپی مێژوویه‌ك بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی تۆمار بكات. به‌پـێی دوایـین ئامار باراك ئۆباما 338 خاڵی بردۆته‌وه له كاتێـكدا سیناتۆر كۆماری جۆن مه‌ككه‌ینی ڕكه‌به‌ری ته‌نها 155 خاڵی به‌ده‌سـتهێناوه.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه بڵاوكرایه‌وه به سه‌دان هه‌زار له لایه‌نگرانی به چاوی پـڕ له فرمێسـكی خۆشیـیه‌وه ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌مریكا.
سه‌رۆكی هه‌ڵـبژێردراویش له شـاره‌كه‌ی خۆی شـیكاكۆ له سـتانی ئیلینۆی له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك قسه‌ی بۆ ئه‌مریكایـی‌یه‌كان كرد و گوتی له‌م سـاته‌وه ئه‌مریكا ڕوو له گۆڕان ده‌كات. گوتیشی هه‌ڵـبژاردنه‌كه ده‌یسه‌لمێنێت" كه‌وا ئه‌مریكا ئه‌و شـوێنه‌یه كه هه‌موو شـتێـك ڕه‌نگه تیایدا بـبێت."
به‌ڕێز ئۆباما داوای له خه‌ڵـكی وڵاته‌كه‌ی كرد یه‌كگرتوو بن و هۆشـیاری دا به‌وه‌ی وڵاته‌كه ڕووبه‌ڕووی بابه‌تی سه‌خت و گران بۆته‌وه. وه‌لێ گوتیشی ئه‌و گه‌شبینه به‌وه ئاسـۆیه‌كی نوێ له به‌رده‌می ئه‌مریكایی‌یه‌كاندایه.
پـێشـتر سیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین له سـتانه‌كه‌ی خۆی ئه‌ریزۆنا دانی به شـكسـتهێنانی خۆی له هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا نا و به لایه‌نگرانی خۆی گوت سیناتۆر ئۆباما شتێـكی مه‌زنی بۆ خۆی و وڵاته‌كه‌ی كرد. گوتیشی ئه‌و ته‌له‌فونی بۆ به‌ڕێز ئۆباما كردووه و پـیرۆزبایی لێـكردووه، وه به‌ڵێنی دا له سـاته سه‌خته‌كاندا پـشـتگیری له سه‌رۆكی نوێ بكات.