ڕۆژێـک دوای ئه‌وه‌ی بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز هه‌رێمه‌که‌ی هه‌ژاند ڕێـکخراوه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی و پاکسـتانی یارمه‌تی فریاگوزاریـیان بۆ هه‌زاره‌ها خه‌ڵـکی باشوری خۆرئاوای پاکسـتان ڕه‌وانه کردووه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتان ژماره‌ی گیان له‌ده‌سـتدانیان له هه‌رێمی به‌لوچسـتان بۆ 215 که‌س به‌رزکرده‌وه.
گوندنشینه‌کان خه‌ریـکی ناشـتنی که‌سوکار و هاوڕێـکانیانن له کاتێـکدا هه‌وڵه‌کان بۆ گه‌ڕان به دوای ڕزگاربووه‌کان به‌رده‌وامه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکسـتانی خێوه‌ت و خۆراک و به‌تانی و که‌ره‌سـته‌کانی دیکه‌یان ڕه‌وانه‌ی ناوچه زیان پـێـگه‌یشـتووه‌کان کردووه له کاتێـکدا تیمه‌کانی پـزیشـکی تیماری سه‌ده‌ها که‌سـیان کردووه.
ڕێـکخراوی ته‌ندروسـتی جیهانی که‌ره‌سـته‌ی پـێویست و ده‌رمانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بۆ 50 هه‌زار که‌س ڕه‌وانه‌کرد.
ناوچه هه‌ره زیان پـێـگه‌یشـتووه‌که‌ی هه‌رێمی گه‌شـتوگوزاری شـاخاوی زیارات له نزیـک سـنووری ئه‌فغانسـتانه‌وه‌یه که هه‌روه‌ها گیان له‌ده‌سـتدانیش له ناوچه‌ی پـێشـین ڕاپـۆرتکراوه.
حکومه‌تی ناوه‌ندی پاکسـتان به‌ڵـێنی داوه هه‌زاره‌ها دۆلار بۆ خێزانی ئه‌وانه‌ی له بومه‌له‌رزه‌که گیانیان له‌ده‌سـتداوه و سه‌ده‌ها دۆلاریش بۆ برینداره سه‌خته‌کان دابین بکات.