پـێنج ڕۆژ به‌ر له‌وه‌ی ئه‌مریکیـیه‌کان سه‌رۆکێـکی نوێ بۆ وڵاته‌که‌یان هه‌ڵبژێرن به‌ربژاری پارتی کۆماری بۆ سه‌رۆکایه‌تی جۆن مه‌ککه‌ین هه‌وڵ ده‌دات پـشتیوانی ده‌نگده‌ران له سێ ویلایه‌ت که به لایه‌نگری کۆماریـیه‌کان ناسراون بۆخۆی به‌ده‌سـتبهێنێت، هاوکات باراک ئۆبامای دیموکراتیش له سێ ویلایه‌تی گرنگدا هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات.
سـیناتۆر مه‌ککه‌ین ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ویلایه‌تی ئۆهایۆ به لایه‌نگرانی خۆی گوت ئه‌گه‌ر ئۆباما بیباته‌وه ئه‌وا دیموکراته‌کان کۆشـکی سـپی و کۆنگرس کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن. گوتیشی دیموکراته‌کان باج زیاد ده‌که‌ن و زیاتر زیان به ئابووری ده‌گه‌یه‌نن.
شـایانی باسه هیچ کۆماریـیه‌ک نه‌یتوانیوه بگاته کۆشـکی سـپی ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنی له ویلایه‌تی ئۆهایۆ به‌ده‌سـت نه‌هێنابێت. به‌پـێی دوایـین ڕاپـرسی گشتی له‌و ویلایه‌ته که Real Clear Politics کردوویه‌تی ئۆباما له پـێش مه‌ککه‌ینه‌وه‌یه.
سـیناتۆر ئۆباما له وتارێـکدا له فلۆریدا گوتی ئێسـتا کاتی گۆڕینه و ئیتر وڵات ناتوانێت بۆ 4 سـاڵی دیکه به‌رگه‌ی هه‌مان سـیاسه‌ته شـکستخواردووه‌کان بگرێت. هه‌روه‌ها ئۆباما هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵـبژاردن له ڤێرجینیا و میزۆریش به‌ڕێوه‌ده‌بات.