کۆمه‌ڵێـکی مافه‌کانی میدیا داوا له ئێران ده‌کات ههراسـانکردنی چالاکخوازانی مافه‌کانی ژنان ڕابگرێت.
په‌یامنێرانی بێ سـنوور ڕایانگه‌یاند ڕۆژنامه‌وانی ئنته‌رنێت سه‌وسه‌ن تاهماسبی ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ لێـکۆڵینه‌وه له چالاکیـیه‌کانی ڕاپـێچی دادگای شـۆڕشی ئێران کراوه.
تاهماسبی ڕێبه‌ری هه‌ڵـمه‌تێـکی سه‌ر ئنته‌رنێته که ده‌یانه‌وێت ملیۆنێـک ئیمزای ئێرانیـیه‌کان کۆبـکه‌نه‌وه، وه داوای کۆتاییهێنان به فه‌رق و جیاوازی دژ به ژنان له تاران ده‌که‌ن.
کۆمه‌ڵه‌که ده‌ڵێت دووباره له‌م هه‌فته‌یه‌دا حکومه‌تی تاران ڕێی له جێهێشـتنی بۆ وڵاته‌که کرتووه.
کۆمه‌ڵه‌که‌ی بنکه له پاریسه ده‌ڵێت هه‌روه‌ها ناهید کیشـاوهرز و مه‌حبوبه حسێنزاده ڕاپـێچی دادگا کران بۆ لێـکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به باتێـکی له‌سه‌ر ماڵـپهڕێـکی مافی ژنان بڵاوکرابۆوه.