به‌رپـرسـانی ئابووری له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا سه‌رقاڵی که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قازانجی سه‌ر قه‌رزن له هه‌وڵێـکدا بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری جیهاندا.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا به ڕێژه‌ی 0.5% قازانجه‌که‌ی که‌م‌بکاته‌وه له کاتێـکدا بانکی ناوه‌ندی چین ڕێژه‌که‌ی که‌م‌کردۆته‌وه و بڕیاره بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپاش له هه‌فته‌ی داهاتوودا هه‌مان هه‌ڵـوێست وه‌ربگرێت.
هاوکات سه‌هم و سه‌نه‌ده‌کانی بازاڕه‌کانی ئه‌وروپا به شـێوه‌یه‌کی جۆراوجۆر کرانه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا دوابه‌دوای ده‌سـتکه‌وتی بازاڕه‌کانی تۆکیۆ و هۆنگ کۆنگ. بازاڕه‌کانی له‌نده‌ن و پاریس به‌ڕێژه‌ی 5% و 6% قازانجیان کرد له کاتێـکدا به‌های سه‌هم و سه‌نه‌ده‌کانی فرانکفۆرت به ڕێژه‌ی 2% نزم‌بۆوه.
سه‌هم و سه‌نه‌ده‌کانی نیکی له تۆکیۆ به قازانجی 7.75دره‌نگانێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه داخران دوای هه‌وڵه‌کانی که‌وا بانکی ناوه‌ندی ژاپـۆن ڕێژه‌ی قازانجی سه‌ر قه‌رزی که‌م‌کرده‌وه. هه‌روه‌ها سه‌نه‌دکانی هانگ سینگ له هۆنگ کۆنگ به 1% به‌هاکه‌ی به‌رزبۆوه.