دوو پارتی سـیاسی سه‌ره‌کی ئیسرائیل داوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنی به‌روه‌خت ده‌که‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه و له کاتی کۆبوونه‌وه‌یه‌ندا بۆ دیارکردنی واده‌یه‌ک بۆ هه‌ڵـبژاردن ڕێبه‌رانی پارتیـیه‌کانی کادیما و لیکود له په‌رله‌مانی ئیسـرائیلدا پـشـتیوانیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له 10 ی مانگی دوودا ده‌ربڕی.
سه‌رۆکی ئیسرائیلیش شیمۆن پـێرێس له ڕۆژی دووشه‌ممه داوای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵـبژاردنی به‌روه‌ختی کرد دوای ئه‌وه‌ی سـه‌رۆکی پارتی ده‌سه‌ڵاتداری کادیما زیپـی لیڤنی شـکسـتی هێنا له پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوپه‌یمانی نوێ‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه لیڤنی له مانگی ڕابردوو به ڕێبه‌ری کادیما ههڵـبژێرا بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ئێهود ئۆڵمه‌رتی ده‌سـتی له‌کارکشـانه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی خراونه‌ته‌وه پاڵـیـیهوه.
لیڤنی له وتووێژه‌کانی هاوپه‌یماندا به‌شـداری نه‌کرد له هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مه‌رجه‌کانی له لایه‌ن پارتیـیه‌کانی تره‌وه داڕێژرابوون که‌وا پـێویسـته هه‌ڵـبژاردنی به‌روه‌خت به‌رێته‌وه تا به سه‌رۆک وه‌زیران ده‌سـتنیشـان بکرێت.
ڕاپـرسی گشـتی نیشـانی ده‌دات لیڤنی و ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆنی لیکود بنیامین نه‌تانیاهۆ دوو به‌ربژاری سه‌ره‌کین بۆ پـۆسـتهکه.