سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی ڕێـکخراوی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌وڵ ده‌دات ئابووری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا که دووچاری قه‌یرانی دراوی بۆته‌وه هه‌ر بۆیه پـێده‌چێت ڕێـکخراوی ناوبراو دووچاری که‌موکورتی بوجه ببێته‌وه.
له وته‌که‌یدا به‌ڕێز بڕاون داوای له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رمایه‌ی پاشه‌که‌وتوو وه‌ک چین و هه‌روه‌ها وڵاتانی که‌نداوی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت کرد به‌شـداری زیاتر له دابینکردن و پـڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و کورتیـیه‌ی له بوجه‌ی ڕێـکخراوی سـندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا هه‌یه بکه‌ن.
ڕێـکخراوی ئاماژه پـێـکراو هه‌وڵی خۆی بۆ کۆمه‌کـکردنی چه‌ندان وڵات داوه، له‌وانه وڵاتی ئۆکرانیا و هه‌نگاریا و هه‌روه‌ها ئایسلاند.
سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و فه‌ره‌نسـا به‌ڕێبکه‌وێت بۆ به‌شـداریـکردنی له وتووێـژه‌کانی په‌یوه‌ند به ئابووری له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ره‌نسـی نیکۆلا سـارکۆزی ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.
هه‌روه‌ها بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ ڕاوێـژکاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێرکڵ کۆبـبێته‌وه، وه به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنی گۆردن بڕاون له چه‌ند ڕۆژی ئاینده‌دا سه‌ردانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ده‌کات.
وه‌ک هه‌وڵـێـک بۆ به‌هێزکردنی ئابووری جیهانی له‌وانه‌یه دوو بانکی سه‌ره‌کی جیهانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێـژه‌کانی سـوود که‌مبکه‌نه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه به‌رپـرسـانی باڵای بانکی فیدراڵی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌سـتی به کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو ڕۆژه‌یی کردووه و ڕه‌نگه ڕۆژی چوراشه‌ممه که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سوودی سه‌ر قه‌رز ڕاگه‌یه‌نێت.
هاوکات سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپایی ده‌ڵێت ئه‌م دامه‌زراوه ڕه‌نگه له هه‌فته‌ی ئاینده‌دا ڕێژه‌کانی سـوود که‌مبکاته‌وه.
له هه‌واڵێـکی په‌یوه‌ندیدار بازاڕه‌کانی بۆرسه‌ی جیهانی وا ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌کات. ڕۆژی سێشه‌ممه به‌های سه‌هم له هۆنگ کۆنگ به ڕێژه‌ی پـتر له 14% به‌رزبۆوه و هاوکات به‌هاکانی سه‌هه‌م له تۆکیۆ و ئه‌ڵمانیا به شـێوه‌یه‌کی چاک که‌وتوونه‌ته‌وه سه‌رپێ.