ڕێبه‌رانی ئاسـیا و ئه‌وروپا به‌ڵـێنیان دا هه‌نگاوی به‌رفراوان و چالاك بنێن بۆ چاكسـازیـكردن له سـیسـتمی دراوی جیهانیدا.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه لووتكه‌یی‌یه دوو ڕۆژیـیه‌كه‌یاندا له په‌كین هه‌ر 40 وڵاتی ئه‌ندام له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسـیا – ئه‌وروپا (ASEM) یه‌ك‌ڕیزی خۆیان نیشـان دا بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی ترسـیان لێ‌نیشـتووه و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
له ده‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیری چین وین ژیباو گوتی كاربه‌ده‌سـتان ده‌بێت به هه‌موو شـێوه‌یه‌ك كاربكه‌ن بۆ ڕێـگه‌گرتن له‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ریـیه‌كی مه‌زن بكاته سه‌ر ئابووری جیهان. هه‌روه‌ها داوای دانانی ڕێ‌وشـوێنی توندتری بۆ سـیسـتمی ئابووری كرد. گوتیشی ده‌بێت په‌ند له‌م قه‌یرانه‌ی ئێسـتا وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیری چین گوتی وڵاته‌كه‌ی ڕۆڵێـكی چالاك له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی گروپـی 20 دا ده‌بینێت كه بۆ قه‌یرانی دراوی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش له 15 ی مانگی یازده له واشـنتن میواندارێتی ده‌كرێت.
شـایانی باسه G-20بریتیـیه له وڵاتانی مه‌زنی پـیشـه‌سـازی جیهان و وڵاتانی سه‌ره‌كی كه ئابووریـیان به‌ره‌و پـێش ده‌چێت، وه‌كو چین و هیندسـتان و به‌ڕازیل.