نوێنه‌رانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ر به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق ڕێـکه‌وتن، به‌ڵام کاتێـک که به‌رنووسی کۆتایی ڕه‌وانه‌ی کابینه‌ی وه‌زیران کرا. ئه‌وان داوای گۆڕانکاری له به‌رنووسه‌که ده‌که‌ن، ئه‌وه پـێش ئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بکرێت بۆ په‌سه‌ندکردنی.
به لایه‌کی تر شـانده‌یه‌کی باڵای هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق به سه‌رۆکایه‌تی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی سه‌ردانی تارانی کرد و مه‌سه‌له‌ی ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی نێوان ئه‌مریکا و عێراق یه‌ک له بابه‌تی باسه‌کان بووه.
ئه‌مانه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم تیایدا میواندارێتی ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردبوو:
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سه‌ر به لیسـتی هاوپه‌یمانی کوردسـتان.
قادر عه‌زیز، سـکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشـانی کوردسـتان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:02 خوله‌که.