Accessibility links

بۆرسه‌کانی ئه‌وروپا ڕوو له‌ دابه‌زین ده‌که‌ن


نرخی بازاڕه‌کانی جیهانی ڕۆژی هه‌ینی به‌ره‌و دابه‌زین ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی هه‌واڵـێـکی ئاڵۆزی ئابووری له‌ به‌ریتانیا بوو دوابه‌دوای فرۆشـتنێـکی یه‌کجار زۆری سه‌هم و سه‌نه‌د له‌ ئاسـیادا.

بۆرسه‌ی سه‌ره‌کی له‌ له‌نده‌ن له‌ بازرگانی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ سه‌دا 9 زیاتر دابه‌زیبوو له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ ده‌ڵێت ئابووری به‌ریتانیا له‌ سـێهه‌م وه‌رزی سـاڵدا نیوه‌ی له‌ سه‌دا یه‌کی دابه‌زیوه‌ که‌ له‌ 16 سـاڵی ڕابردووه‌وه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین دابه‌زینی بازاڕه‌ له‌ به‌ریتانیا، وه‌ وڵات به‌ره‌و مه‌ترسی شـکسـتی ئابووری ده‌بات.

بۆرسه‌ی پاریس و فرانکفۆرت ڕۆژی هه‌ینی له‌سه‌دا 7 زیاتر دابه‌زین و بۆرسه‌ی ژاپـۆنیش له‌ سه‌دا 9 زیاتر هاته‌ خوار.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG