دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی پـرۆفیسـۆر له زانکۆی نیویۆرک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت باراک ئۆبامای دیموکرات زۆر له پـێشـه‌وه‌یه و به به‌راورد له‌گه‌ڵ جاراندا نه‌خشه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ لایه‌نگرانی هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری به ته‌واوه‌تی گۆڕاوه. ده‌ڵێت بۆ نموونه ویلایه‌تی ڤێرجینیا 40 سـاڵه ده‌نگی بۆ دیموکراته‌کان نه‌داوه، به‌ڵام وا ئێسـتا به‌پـێی ڕاپـرسـیـیه‌کان ئۆباما له پـێش مه‌ککه‌ینه‌وه‌یه.
هه‌روه‌ها دکتۆر ئه‌حمه‌د فه‌رهادی باس له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که ده‌کات و ده‌ڵێت هه‌ریه‌ک له په‌نجا ویلایه‌ته‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا دوو سـیناتۆری هه‌یه و هه‌ر ویلایه‌ته‌ش به‌پـێی دانیشـتووانی ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا هه‌یه که کۆیان ده‌کاته 435 نوێنه‌ر. ده‌شڵێت بۆ نموونه ویلایه‌تی نیویۆرک که ژماره‌ی دانیشـتووانی 20 ملیۆن که‌سه 31 ده‌نگی هه‌یه، ئینجا مه‌ککه‌ین و ئۆباما هه‌رکامیان له‌و ویلایه‌ته ده‌نگی زیاتر بهێنێت ئه‌وا هه‌ر هه‌موو 31 ده‌نگه‌که بۆخۆی ده‌باته‌وه. پاشـان ده‌ڵێت هه‌رکه‌میشـیان بتوانێت 270 ده‌نگ کۆبکاته‌وه ئه‌وا ده‌بێته سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:51 خوله‌كه.