به‌پـێی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن توركیا داوای له هه‌رێم كردبوو ڕێـگه‌ی گه‌یشـتنی یارمه‌تی پـێویسـت به سه‌رهه‌ڵـداوانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان په‌كه‌كه له باكوری عێراق بگرێت.
شـایانی باسه ده‌مێـكه په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان توركیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان گرژبوونه. حكومه‌تی توركیا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی تاوانباركردووه به پشـووفراوانی یان پشـتیوانیكردن له سه‌رهه‌ڵـداوان. هه‌رچه‌نده ڕێبه‌رانی عێراق و كاربه‌ده‌سـتانی هه‌رێمی كوردی ڕه‌دی ئه‌م تاوانه‌یان داوه‌ته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته ته‌وه‌ری مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه هاوكارانمان موعته‌به‌ر شـیروانی و حه‌یده‌ر كه‌ریم تیایدا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌یه‌ن كرد:
دكتۆر مه‌حمود عوسـمان، ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی لیسـتی هاوپه‌یمانێـتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر جه‌بار قادر، پـسـپۆر له كاروباری توركیا و كورد و پـرۆفیسـۆر له زانكۆی كۆیه له كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 23:15 خوله‌كه.