وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـنتاگۆن ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئه‌مریکا گه‌یشـتوونه‌ته به‌رنووسی ڕێـکه‌وتنێـک سه‌باره‌ت به چوارچێوه‌ی قانونی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق دوای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌سه‌ر هێزه فره نه‌ته‌وه‌یـیه‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا له 31 ی مانگی دوانزه‌ی داهاتوودا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوته‌بێژی پـنتاگۆن جێف مۆرێـڵ جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌مه ڕێـکه‌وتنی کۆتایی نیـیه. به‌رنووسه‌که له پـرۆسه‌ی تاوتوێـکردنی سـیاسی هه‌ردوو وڵاتدایه.
یه‌کێـک له به‌ره‌به‌سـته‌کان په‌ناپارێزی قانونی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه که له کاتی خزمه‌تیاندا له عێراق تاوانبارده‌کرێن.
شـایانی باسه لایه‌نی عێراقی پـێی‌داگرتووه له‌سه‌ر سه‌پاندنی قانونی عێراق به‌سه‌ر ئه‌و هێزانه‌دا، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌مریکایی له‌و باره‌یه‌وه ڕازی نیـیه.
به گوێره‌ی دواترین هه‌واڵ عێراق و ئه‌مریکا ڕازیبوون ده‌سه‌ڵاتی دادگایـیکردنی سه‌ربازه‌کانی سـوپای ئه‌مریکا بده‌ن به عێراق ته‌نها له حاڵه‌تی تاوانی گه‌وره‌داکه له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی کار ئه‌نجام‌ده‌درێن.
گوته‌بێژی پنتاگۆن گوتیشی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس داوای له ڕابه‌رانی کۆنگرس کردووه پـشـتیوانی ئه‌و به‌رنووسه بکه‌ن.