Accessibility links

حه‌سیب کاپڵان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی تورکیا و په‌که‌که‌ ده‌دوێت


ڕۆژی چوارشهممه پهرلهمانی تورکیا بۆ ماوهی سـاڵێـکی دیکه ڕێـگهی به لهشـکری وڵاتهکهی دا کردهوهی سهربازی له دژی سهرههڵـداوانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له ناو خاکی باکوری عێراقدا ئهنجامبدات.

ڕۆژی پـێـنجشهممهش بهرپـرسه باڵاکانی لهشـکر و حکومهتی تورکیا کۆبوونهوه به مهبهسـتی چۆنێتی بهرهنگاربوونهوهی پهکهکه. یهک لهو مهسهلانهی تاوتوێـیان کردووه دامهزراندنی ناوچهیهکی دابڕه له ناو خاکی باکوری عێراقدا که وهکو خۆیان دهڵێن بۆ ڕێـگه له دزهکردنی سهرههڵـداوانی پهکهکهیه بۆ ناو خاکی وڵاتهکهیان.

سهبارهت بهم بابهته هاوکارمان ئهحمهد بارزانی گفتوگۆیهکی لهگهڵ حهسیب کاپڵان ئهندامی پهرلهمانی تورکیا و ئهندامی مهکتهبی سـیاسی کۆمهڵـگای دیموکراتیـک DTPسـازکردووه.

دهتوانن گوێبیسـتی دهقی گفتوگۆكهبن له ڕێـگهی كلیـكـكردنی ئهو فایله دهنـگیـیهی سهرهوه، ماوهكهی 5:25 خولهكه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG