حزبی شیعه ئاینزای عێراقی به ڕابه‌رایه‌تی موقته‌دا ئه‌لسه‌در ده‌ڵێت یه‌کێـک له په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به حزبه‌که‌یان له ئاکامی زامه‌که‌ی گیانی سـپاردووه.
به‌رپـرسـانی عێراقی ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشـێـکی بۆمبی بۆ سه‌ر یاسـادانه‌رێـکی عێراقی لایه‌نگری موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شـیعه ئاینزا ده‌رئه‌نجام په‌رله‌مانتاره‌که‌ی کرابووه ئه‌مانج و سه‌ره‌تا به سه‌ختی برینداربووه گیانی له‌ده‌سـتداوه.
سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که لـێپـرسـراوانی عێراقی ده‌ڵێن بۆمبێـکی به‌سـتراو له ماتۆرسـکیلێـک خۆی کێشـاوه به ئۆتۆمبیلی سـاڵح ئه‌لعوقه‌یلی په‌رله‌مانتار له‌و ده‌مه‌ی به ناوچه‌ی حه‌بیـبیـیه‌ی به‌غدادا تێـده‌په‌ڕی.
به‌رپـرسـان ده‌شـڵێن له هێرشه خۆکوژیـیه‌که‌دا 2 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره عێراقیـیه ئه‌ندامی حزبێـکی سـیاسیـیه که پـشـتگیری له موقته‌دا ئه‌لسه‌ردی که‌سـایه‌تی شیعه ئاینزا ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌هۆی شه‌ڕی سه‌ختی سـاڵی ڕابردووی نێوان میلیشـیاکانی موقته‌دا ئه‌لسه‌در و هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی له به‌غدای پایته‌خت به سه‌دان که‌س له ئاکامدا کوژران، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی موقته‌دا ئه‌لسه‌در فه‌رمانی ئاگربه‌سـتی دایه چه‌کدارانی ئاسـتی توندوتیژی به شـێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆوه.