دکتۆر مه‌حمود عوسـمان سـیاسه‌تمه‌داری کورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان ده‌ڵێت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و هێرشـانه‌ی تورکیا که تا ئێسـتا کردوویه‌تی زیاتر زیانی به دانیشـتووانی کوردسـتان گه‌یاندووه وه‌ک له په‌که‌که، وه له ڕووی سـیاسی و مۆڕاڵیشه‌وه زیانی بۆ هه‌رێم هه‌یه، چونکه هه‌رێم لاواز ده‌کات. دکتۆر مه‌حمود هه‌روه‌ها ده‌ڵێت تورکیا ده‌یوێت هێرشی زه‌مینی بکات و پـشـتێـنه‌یه‌کی ئاسـایشی له دیوی کوردسـتانی عێراقه‌وه دروستبکات و ئه‌و ناوچه‌یه دابـبڕێت و پاشـان بیکاته ناوچه‌یه‌کی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
دکتۆر مه‌حمود عوسـمان ده‌شـڵێت سوپای تورکیا هه‌ر له کۆنه‌وه ڕای وایه کورد شه‌ڕی کورد بکات و کوردیش کردوویه‌تی، به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بووه، ده‌شڵێت ئه‌مریکا له هه‌رچیـیه‌کی تورکیا ده‌کات چاک بێت یان خراپ پـشـتیوانی لێـده‌کات. حکومه‌تی عێراقیش پـێموایه به شـێوه‌یه‌کی نهێنی له ژێره‌وه هه‌ندێ ڕێـکه‌وتنی ئاسـایشی له‌گه‌ڵ تورکیادا کردبێت، وه تا ڕاده‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ تورکیا هاوکاریـیان هه‌یه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:54 خوله‌كه.