هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا جۆن مه‌ککه‌ین و هه‌روه‌ها باراک ئۆباما ڕۆژی چوارشه‌ممه سـتایشی کاردانه‌وه‌یه‌کی هاوئاهه‌نگی بانکه‌کانی ناوه‌ندی سه‌رانسه‌ری جیهانیان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سـوود کرد که له پـێناو ڕێـگرتنه له ڕوودانی داڕمانی ئابووری جیهانی.
له لایه‌کی تره‌وه دوابه‌دوای سـازدانی دووهه‌مین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و مشـتومڕی ته‌له‌فیزیۆنی نێوان هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، نێوان ئۆباما و جۆن مه‌ککه‌ین هێرشی زاره‌کی بۆ سه‌ر یه‌کتری له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی هه‌ردوو به‌ربژاری سه‌رۆکایه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌سـتیان به هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کرده‌وه.
سـیناتۆر ئۆباما له میانه‌ی مشـتومڕی شه‌وی ڕابردووی له‌گه‌ڵ جۆن مه‌ککه‌یندا سه‌نگی خسـته سه‌ر نیگه‌رانیـیه‌کانی ده‌نگده‌ران له‌مه‌ڕ ئابووری وڵات و ده‌ڵێت پـلانی باجی جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری نه‌یاری یارمه‌تی چینی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌دات نه‌ک چینی مامناوه‌ندی ئه‌مریکایی.
هه‌روه‌ها سـیناتۆری سـتانی ئیلینۆی گوتی سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین درێژه به سـیاسه‌ته شـکستخواردووه‌کانی سه‌رۆک بوش ده‌دات.
هاوکات سـیناتۆر جۆن مه‌ککه‌ین ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی ئۆبامای به لاوه نا و پـێشـنیازی پـلانێـکی 300 ملیار دۆلاری بۆ حکومه‌ت کرد بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی سه‌رشـانی هاوڵاتیـیان که بۆیان نادرێت ئه‌و قه‌رزانه بکڕێته‌وه.
مشـتومڕه‌که‌ی نێوان هه‌ردوو به‌ربـژاری سه‌رۆکایه‌تی ده‌رفه‌تێـکی بۆ به‌ڕێز مه‌ککه‌ین ڕه‌خسـاند تا بانگه‌شه‌ی سـیاسه‌ته‌کانی په‌یوه‌ند به ئابووری به گوێی ده‌نگده‌راندا بدات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ڕاپـرسـینه‌کانی ئه‌م دوایـیه ئه‌وه نیشـان ده‌ده‌ن داڕمانی سـیسـتمی دارایی له ئه‌مریکادا پـشـتگیری بۆ سـیناتۆر ئۆبامای زیادکردووه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه دوو هه‌ڵـسه‌نگاندنی ده‌سـتبه‌جێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌کانی دوای مشـتومڕه‌که ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که‌ی نێوانیاندا سـیناتۆر ئۆباما له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پـرسـیاره‌کاندا وه‌ڵامه‌کانی زیاتر چڕوپـڕ بوون.