وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند وڵاته‌که‌ی زۆر نزیـکبۆته‌وه له گه‌ڵاڵه‌کردنی ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا که به گوێره‌ی ڕێ به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌دات تا دوای سـاڵی 2008 له وڵاته‌که بـمێنـنه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه هۆشـیار زێباری له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن نیـگرۆپـۆنتی له به‌غدا باسی له وتووێـژه‌کانی نێوان به‌غدا و واشـنتنی کرد.
هه‌ردوو لایان کاریان له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک کردووه که ڕێ به مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی عێراق ئه‌دات دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزی فره ڕه‌گه‌زی له عێراق له 31 ی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌رده‌چێت.
هه‌رچه‌ندێـکه ناکۆکی له ئارادایه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی به‌خشـینی مافی پاراسـتن به کارمه‌ندانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکایی له به‌رامبه‌ر هه‌رچ تاوانێـک له عێراقدا ئه‌نجام بدرێت.
ئاژانسی میدیاش له ئێرانی وڵاتی دراوسێی عێراقه‌وه ده‌ڵێت سه‌رۆکی په‌رله‌مان مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی گه‌یشـتۆته تاران تا وتووێـژ سه‌باره‌ت به ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی هێزه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی‌دا بکات.