هه‌واڵێـك له لایه‌ن peiknet.com بڵاوبۆته‌وه و تیایدا هاتووه مانگرتنی زیندانیـیانی كوردی ئێران هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاسـتی بۆ نیـیه.
شه‌ماڵ به‌شیری نوێنه‌ری ڕێـكخراوی پارتی ژیانه‌وه‌ی ئازادی كوردسـتان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان جانی دیلان ده‌ڵێت مانگرتنی زیندانیـیانی كورد له ئێران ئه‌مڕۆ چۆته ڕۆژی 43 هه‌می و ئه‌وه به‌شـێـكه له مێژووی پـڕ له شـانازی تێـكۆشـانی ئازادیخوازی گه‌لی كورده و له هه‌مان كاتدا گه‌لانی ئێرانه، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ هه‌وڵدراوه سـیمایه‌كی جیاواز به‌و تێـكۆشـان و به‌رخودانه‌ی چالاكوانانی سـیاسی كورد بدرێت. ده‌شڵێت له سه‌ره‌تادا له هه‌ندێـك شوێن وه‌كو هه‌وڵـدانێـكی ناسـیۆنالیسـتی ناوزه‌دكرا كه ئه‌وه‌ش هه‌وڵـدانێـكه بۆ دابڕینی زیندانیـیان له یه‌ك و هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ك له چوارچێوه‌ی ناسـیۆنالیسـتیدا وێنابكرێت. ئێسـتاش كه ئه‌وه بۆیان سه‌ری نه‌گرت هه‌وڵ ده‌ده‌ن وای ڕابگه‌یه‌نن ئه‌و مانگرتنه له ئارادا نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7:55 خوله‌كه.