وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس ده‌ڵێت به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش هێشـتا له مه‌سه‌له‌ی كردنه‌وه‌ی نووسـینگه‌یه‌كی دیـپـلۆماسی له ئێران‌دا بیرده‌كاته‌وه.
ڕایس ڕاپـۆرتـێـكی ئاسۆشـێتد پـرێسی ڕه‌تكرده‌وه كه تیادا هاتووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆك بوش بڕیاری داوه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ سـه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا به‌جێبهێڵێت. ئه‌و به په‌یامنێرانی گوت واشـنتن هێشـتا بیر له مه‌سه‌له‌كه ده‌كاته‌وه.
شـایانی باسه ناكۆكی له نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران‌دا هه‌یه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران.
ئێران ئه‌و بڕیارانه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پـشـتگوێ خسـتووه كه داوای لێـده‌كات پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی بدات.
هه‌رچی ئێرانیشه ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیـیانه‌یه وه‌كو به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریـكی.