ڕاسپـێردراوی ناوه‌کی ئه‌مریکا کرسـتۆفه‌ر هێـڵ ده‌ڵێت ئه‌و گفتوگۆی دورودرێژ و به ناوه‌رۆکی له‌گه‌ڵ کۆریای باکور کرد له کاتی سه‌ردانی بۆ پـیۆنگ‌یانگ به ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتن له‌مه‌ڕ هه‌ڵـوه‌شـاندنه‌وه‌ی پـرۆگرامی ناوه‌کی وڵات.
هه‌ینی هێـڵ له سـیۆل چاوی به په‌یامنێران که‌وت به ماوه‌یه‌کی کورت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی سێ ڕۆژه‌ی له پـیۆنگ یانگ و دیداری له‌گه‌ڵ هاوتای کۆریای باکوری کیم کای کوان.
ئه‌و هه‌رچه‌نده ئاماده‌ش نه‌بوو ئایا هیچ جۆره پـێشـکه‌وتنێـکی ڕاسـته‌قینه له‌سه‌ر شـێوازی پـشـکنینی ناوه‌کی هاتۆته دی یان نا.
حکومه‌تی کۆمۆنیسـتی کۆریای باکور هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌کارخسـتنه‌وه‌ی سـازگای سه‌ره‌کی ناوه‌کی له یۆنگ بیۆنگ کردبوو له پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماده نه‌بوو ناوی له لیسـتی وڵاتانی سه‌ربه‌رشـتی تێرۆریزم لابدات. چونکه ده‌ڵێت ده‌بێت له پـێشـدا لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌کی له‌سه‌ر پـرۆگرامی ناوه‌کی پـیۆنگ یانگ بکرێت.
کۆریای باکور ده‌ڵێت پـشـتڕاسـت بوونه‌وه له به‌رنامه‌ی ناوه‌کی به‌شـێـک نیـیه له قۆناغی ئێسـتای ڕێـکه‌وتنه‌که‌یاندا.