سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆرج بوش داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا کرد ئه‌وانیش وه‌کو ئه‌نجومه‌نی سـینات بکه‌ن و به‌رنووسـێـکی تری پـلانی ڕزکارکردنی سـیسـتمی دراوی ئه‌مریکا په‌سه‌ند بکه‌ن.
دره‌نگانێـکی ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سـینات پـلانی 700 ملیار دۆلاری په‌سه‌ندکرد به 74 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 25 ده‌نگ. هه‌ردوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی باراک ئۆبامای دیموکرات و جۆن مه‌ککه‌ینی کۆماری له هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنه‌وه به‌ره‌و واشـنتنی پایته‌خت گه‌ڕانه‌وه تا ده‌نگ بۆ پـرۆژه بڕیاره‌که بده‌ن.
به‌پـێی ئه‌و پـرۆژه بڕیاره پاره‌که ده‌درێت به خه‌زێنه‌ی ئه‌مریکا تا قه‌رزی ئه‌و خانووبه‌رانه بکرێته‌وه که که‌وتوونه‌ته سه‌ر شـانی بانکه‌کان و داموده‌زگا دارایـی‌یه‌کانی تری ئه‌مریکا.
ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا به‌رنووسـێـکی تری پـلانه‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیانی به بازاڕه‌کانی بۆڕسه گه‌یاند له ماوه‌ی ڕۆژێـکدا. سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه بۆ ئاسایشی دارایی هه‌موو ئه‌مریکایی‌یه‌ک.