سی و سێ قه‌شه‌ی پـرۆتسـتانت له سه‌رانسه‌ری ئه‌مریكا سه‌رپـێچـیـیان له یاسـایه‌كی فیدراڵی كردووه كه ده‌ڵێت په‌رسـتگه‌كانی باج ناده‌ن نابێت تێـكه‌ڵاوی هیچ چالاكیـیه‌كی سـیاسی بن.
زۆر له قه‌شـه‌كان له ڕێوڕه‌سـمی ئاینی یه‌كشه‌ممه داوایان له ئۆلداران كرد ده‌نگ بۆ پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی دیموكراته‌كان باراك ئۆباما نه‌ده‌ن. ئه‌م كاره به‌شـێـكه له هه‌ڵـمه‌تی كۆمه‌ڵـێـكی كۆنه‌پارێز به ناوی Alliance Defense Fund و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئۆلدارانه ده‌كات كه دژی هه‌ڵـوێسـتی ئۆبامان سـه‌باره‌ت به له‌باربردنی منداڵ و ژیانی هاوسه‌ری له ناو هاوجنسبازان.
ئۆباما پـشـتیوانی له مافی ژنان ده‌كات بڕیار بده‌ن ئایا منداڵ له‌بارخۆبـبه‌ن و دژی به‌ربه‌ندی دانان له پـێـكهێنانی ژیانی هاوسه‌ری نێوان هاوجنسـبازانه.
ڕێبه‌رانی كـڵێسـا پـشـتیوانیـیان له پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریـیه‌كان جۆن مه‌ككه‌ین نه‌كردووه، به‌ڵام هه‌ندێـكی تر ده‌ڵێن مه‌ككه‌ین بژارێـكی زۆر مه‌سـیحیـیانه تره.
سـندوقی Alliance Defense Fund یارمه‌تی قه‌شه‌كان ده‌دات یاسـایه‌كی 1954 تاقی بكه‌نه‌وه كه ڕێـگه نادات ڕێـكخراوه‌كانی باج به حكومه‌ت ناده‌ن وه‌ك كـڵـێـسـاكان خۆیان تیكه‌ڵاوی هه‌ڵـوێسـتی سـیاسی پارتیـیه‌كان بكه‌ن.
ڕه‌خنه‌ی هه‌ڵـمه‌تی ئاینی هه‌روا دێت و توندتر بووه هی هاوپه‌یمانێـتی فره ئاینی بنكه له واشـنتن كه داوای له ڕێبه‌رانی ئاینی سه‌رانسه‌ری وڵات كردووه له بری په‌رسـتگه‌كانیان پـشـتیوانی بۆ كاندیده سـیاسـیـیه‌كان ده‌رنه‌بڕن. ژماره‌یه‌ك له ڕێبه‌رانی ئاینی ئه‌م به‌ڵێنه‌یان مۆركردووه.