یاسادانه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ڕێـكه‌وتنێـكی سه‌ره‌تایی هه‌یه له‌سه‌ر پـلانی به‌هاناچوونی دارایی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێش ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه بكرێنه‌وه.
ناسـی پـلوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زووانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه گوتی پـێویسـته ئه‌و پـلانه بخرێته سه‌ر كاغه‌ز پـێش ئه‌وه‌ی فه‌رمی بكرێت. ڕێبه‌ری سـیناتی دیموكراته‌كان هێری ڕید ده‌ڵێت هیوادارم ئه‌م پـلانه دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش له‌وانه‌یه زووانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌نگ بۆ ئه‌و پـلانه بده‌ن.
وته‌بێژی كوشـكی سـپی تۆنی فراتۆ گوتی سه‌رۆك بوش خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه به‌و به‌روپـێشـچوونه‌ی له‌سه‌ر پـلانه‌كه‌ی كراوه و سـوپاسی هه‌وڵه دوو لایه‌نه‌كان ده‌كات بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕه دارایـیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پاراسـتنی ئابوری ئه‌مریكا.