Accessibility links

ژیان و گوزه‌رانی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌ شـاری ساندیاگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا


هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ سه‌ردانی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كرد تا له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ ژیان و گوزه‌رانی ڕه‌وه‌ندی كورد له‌و ویلایه‌ته‌ ئاگادارمان بكاته‌وه‌.

له‌ دانشـتنێـكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ كورده‌كانی شـاری ساندیاگۆ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ چۆن له‌ سـاڵی 1975 دا ژماره‌یه‌ك كورد هاتوون و ته‌نها یه‌كێكیان زمانی زانیوه‌ و یارمه‌تی ئه‌وانی تری داوه‌، به‌ڵام ئێسـتا ڕه‌وه‌ندی كورد له‌و شـاره‌ نه‌ك ته‌نها كار بۆ خۆی ده‌كات به‌ڵـكو یارمه‌تی و كۆمه‌كی ئه‌مه‌ریكایـیه‌كانیش ده‌كات، وه‌كو یارمه‌تیدانی لێقه‌وماوانی كاره‌سـاتی لافاوی كاترینا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی دانیشـتنه‌كه بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 17:47 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG