چاكبوونی ڕه‌وشی ئاسایش له سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌روه‌ها كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئاسـته‌كانی توندوتیژی شـیانی ئه‌وه ده‌هێنێته گۆڕێ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بتوانێت هێزه له‌شـكریـیه‌كانی خۆی تا سـاڵی 2009 به نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار سـه‌رباز و كارمه‌ند له عێراق كه‌م‌بكاته‌وه.
سـه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت" له‌و ده‌مه‌ی دوژمنان له عێراق هێشـتا هه‌ر جێـگه‌ی مه‌ترسـین هاوكات ئێمه له دۆخی هێرشـكردنداین و هه‌روه‌ها هێزه‌كانی عێراقی تا دێت له پـێشـڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنـیان له جه‌نگه‌كه‌دا به‌هێز و توانا ده‌بن." سـه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " ده‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره ئێمه توانیومانه سـیاسه‌تی گه‌ڕانه‌وه' پشت‌به‌ستن به بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن' ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین له‌و ده‌مه‌ی چاكبوونی بارودۆخی زه‌مینی له عێراق درێژه‌ی ده‌بێت ده‌توانین هێزی جه‌نگاوه‌ری ئه‌مریكایی له عێراق كه‌م‌بكه‌ینه‌وه."
سه‌رۆك بوش له ده‌مێـكی پـێش وه‌ختی ئه‌م مانگه‌دا هه‌واڵی كشـانه‌وه‌ی 3400 كارمه‌ندی پـشتیوانكه‌ر له هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكایی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ئاینده‌دا ڕاگه‌یاند. ئه‌وانه‌ی به‌ر ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ده‌كه‌ون ئه‌وانه‌ن كه ئه‌ركیان له‌گه‌ڵ یه‌كه‌كانی فڕۆكه‌وانی و تیمه‌كانی ته‌قه‌مه‌نی و یه‌كه‌كانی ئه‌ندازیارانی ڕێـگه و بان و پـۆلیسی له‌شـكری و هه‌روه‌ها یه‌كه‌كانی پـشـتیوانی لۆجسـتی پـێسـپـێدراون. به‌تالیۆنی هێزی ما‌رینزی ئه‌مریكایی كه ئێسـتا له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن ئه‌و په‌تالیۆنه تا مانگی یازده‌ی ئه‌مساڵ عێراق به‌جێ‌ده‌هێڵێت. هه‌روه‌ها له مانگی دووی سـاڵی ئاینده‌دا له‌شـكری ئه‌مریكایی په‌تالیۆنێـكی دیكه‌ی جه‌نگاوه‌ری خۆی له عێراق ده‌كێشـێته‌وه.
سه‌رۆك جۆرج بوش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له یه‌كی ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی عێراقی به‌رپـرسـیارێتی ئاسـایشی پارێزگای ئه‌لئه‌نباریان گرته ده‌سـتی خۆیان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتیشی هێزه‌كانی عێراقی هه‌نووكه هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانیان له سه‌رانسه‌ری پارێزگای ئه‌نباردا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له پارێزگاكه‌دا ' ڕۆڵی چاودێری' به‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراقی ده‌بینن. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكایی به‌بێ ئه‌وه‌ی جێـگه‌یان بگیرێته‌وه ده‌گه‌ڕێنـنه‌وه وڵات.
هه‌نووكه ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی له عێراق نزیكه‌ی 146 هه‌زار سه‌ربازه و ئه‌و ژماره‌یه هه‌تا مانگی سـێی سـاڵی ئاینده كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌گاته 138 هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ندی ئه‌مریكایی له عێراق. له ده‌می فره‌كردنی قه‌واره‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی دوای فره‌كردنه‌كه گه‌یشته 160 هه‌زار سه‌رباز و كارمه‌ندانی پـشـتوانكاران له هێزه‌كانی ئه‌مریكایی.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دانوسـتاندنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام‌ده‌بێت له‌سه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شــی سـیاسی و ئابوری و كه‌لتوری و هه‌روه‌ها ئاسـایشی نێوان ئه‌مریكا و عێراق له‌خۆده‌گرێت. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق وا درێژه به دانوسـتاندن بۆ ڕێـكه‌وتنێـكی دووقۆڵی نێوانیان ده‌ده‌ن په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی مانه‌وه‌ی هێزه فره ڕه‌گه‌زه‌كان له عێراق.
ڕێـكه‌وتنه‌كانی له جۆره باس له هه‌موو لایه‌نێـكی ده‌سه‌ڵاتی قانونی به‌سه‌ر هێزه‌كانی بیانی‌دا ده‌كات و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له ئاسـایی‌یه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك خزمه‌تگوزاری و پـۆست و گه‌یاندن و پـرۆسه‌كانی په‌یوه‌ست به چوونه ناو عێراق و به‌جێهێشـتنی. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـتر له هه‌شـتا له‌م جۆره ڕێـكه‌وتنـنامانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا هه‌یه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت " له‌و ده‌مه‌ی پـێشـڕه‌وی له عێراق هێشـتا لاوازه و هه‌روه‌ها ناگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی هاوكات ئێسـتا پـێده‌چێت تا ڕاده‌یه‌ك ئه‌و ده‌سـتكه‌وتانه‌ی له عێراق به‌ده‌سـتمان هێناون درێژه‌ی هه‌بێت و بخایه‌نێت."