كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی له عێراق ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ندی به‌غدا به لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژراون و 5 كه‌سی تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه له گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده‌ی پایته‌خت ڕوویداوه.
هه‌ر له به‌غدا له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی له ده‌می پاسه‌وانیكردنیدا كوژراوه. له‌شـكر ده‌ڵێت ئه‌و سه‌ربازه به چه‌كی سـووك كوژراوه.
له توندوتیژیـیه‌كی تریشـدا له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك به لایه‌نی كه‌م 9 كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌م 70 كه‌سی تریش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی كه‌ڕاده و چه‌ند ڕووداوێـكی دیكه‌ی ناو به‌غدا و مه‌سه‌له‌ی یاسـای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:14 خوله‌كه.