ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمیته‌ی پـشـتگیری له زیندانیـیانی سـیاسی و سـڤیل له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان خۆپـیشـاندانێـكیان له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردسـتان ئه‌نجام دا. له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌لی مه‌حمود به‌رپـرسی ناوه‌ندی چاك سـازداوه.
عه‌لی مه‌حمود ده‌ڵێت خۆپـیشـاندانه‌كه له دووڕیانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌سـتیپـێـكرد بۆ به‌رده‌م باره‌گای یۆنامی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عه‌ینكاوه تا داوای زیندانیـیانی سـیاسی و سـڤیل كورد له ئێران به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بگه‌یه‌نرێت و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه فشـار بخه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران تا بارودۆخی زیندانیـیان باشـتر بكات و حوكمی ئیعدامه‌كان هه‌ڵبوه‌شـێنێته‌وه و زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له لایه‌ن ڕێـكخراوه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانه‌وه چاودێری بكرێن.
هه‌روه‌ها عه‌لی مه‌حمود گله‌یی خۆی له هێزه سـیاسیـیه‌كانی باشوری كوردسـتان و جه‌ماوه‌ری شـاری هه‌ولێر ده‌كات، ده‌ڵێت به‌پـیر بانگه‌وازه‌كه‌یانه‌وه نه‌چوون و به‌شـداریـیان له خۆپـیشـاندانه‌كه‌دا نه‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:17 خوله‌كه.