ڕۆژی هه‌ینی هه‌ردوو كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككه‌ین و باراك ئۆباما ورده‌كاری چاره‌سه‌ره‌كان ده‌خه‌نه ڕوو بۆ قه‌یرانی ئابوری وڵات له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی ڕۆژی هه‌ینیـیاندا.
بڕیاره جۆن مه‌ككه‌ینی كاندیدی كۆماریـیه‌كان پـێشـنیازه‌كانی خۆی له میانه‌ی وتارێـكدا له ویسكه‌نسن پـێشـكه‌ش بكات.
به‌ڕێز مه‌ككه‌ین پـێشـنیازی دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی حكومی كردووه بۆ یارمه‌تی ده‌زگا دارایـیه‌كان له بواری كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانیاندا.
له لای خۆیه‌وه ئۆبامای ڕكه‌به‌ری دیموكراتی مه‌ككه‌ین پلانی خۆی له میانه‌ی هه‌ڵـمه‌تێـكدا له فلۆریدا ده‌خاته ڕوو.