چین ده‌ڵێت ڕسـوایی شـیری میكرۆباوی خراپـتر بووه. ده‌زگای كۆنتڕۆڵی بابه‌تی خۆراك له چیندا ڕایگه‌یاند كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه هه‌ندێـك له‌و شـیرانهی له لایه‌ن كارگه مه‌زنه‌كانی به‌روبوومی شیره‌وه فرۆشـراون میكرۆباوی بوون.
ڕۆژی هه‌ینی له ڕاپـۆرتێـكدا كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌یان بڵاوكرایه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشـتی چاودێری بابه‌تی ڕایگه‌یاند كه له سه‌دا 10 ی سـامپـڵی شـیرهكان به مادده‌ی میلامینی كیمیاوی میكرۆباوی بوون.
ئه‌و سـامپڵانه له 3 كارگه‌ی گه‌وره‌ی به‌روبوومی شیر وه‌رگیراون.