وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسـرائیل زیپی لیڤنی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر نزیـك ڕێبه‌رایه‌تی پارتی كادیمه‌ی به‌ده‌سـتهێنا، كه ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌رتێـكی بۆ ده‌خولقێنێت به یه‌كه‌مین خانمی سه‌رۆك وه‌زیران له ماوه‌ی 30 سـاڵدا ده‌سـتنیشـان بكرێت.
له گوتاری په‌سه‌ندكردنی لیڤنی به‌ڵێنی دا ده‌ستبه‌جێ كار بۆ پـێـكهێنانی حكومه‌تێـكی هاوپه‌یمانی نوێ بكات.
لیڤنی 50 سـاڵ ته‌مه‌ن جێی سه‌رۆك وه‌زیران ئێهود ئۆڵمه‌رت وه‌ك ڕێبه‌ری پارته‌كه‌ی ده‌گرێته‌وه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا ده‌سـت له‌كار بكشـێـنێته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له كاتێـكدا وه‌ك سه‌رپه‌رشـتیاری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌مێنێته‌وه تاكو لیڤنی حكومه‌تێـكی هاوپه‌یمان پـێـكبهێنێت. ئه‌گه‌ر شـكسـتی هێنا وا ئیسـرائیل هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی به‌روه‌خت ئه‌نجام ده‌دات.
لیڤنی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵـبژاردنه به‌رایـیه‌كانی پارتی كادیمه به‌ده‌سـتهێنا به ڕێژه‌ی له سه‌دا یه‌ك له سه‌روو وه‌زیری گواسـتنه‌وه‌ی ئیسـرائیل شـائول مۆفازه‌وه.