كاربه‌ده‌سـتانی ڕوسیا ده‌ڵێن ئه‌وان قوتوی ڕه‌شی فڕۆكه‌ی جێـتیان له كێوه‌كانی ئوراڵ له سه‌ره‌تای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه، كه له ڕووداوه‌كه‌دا 88 كه‌س گیان له‌ده‌سـتداوه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن فڕۆكه‌كه ماوه‌یه‌كی كورت پـێش ئه‌وه‌ی بكه‌وێته خواره‌وه هیچ ئاماژه‌یه‌كی هێرشـێـكی تێرۆریسـتی نه‌بووه.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆمپانیای جێته‌كه ده‌ڵێن پـێشـنیازی بنه‌ماڵه‌ی كوژراون ده‌كه‌ن كه بۆ هه‌ر قوربانیـیه‌ك هه‌تا 80 هه‌زار دۆلار قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه.
ڕوسیا كۆمسـیۆنێـكی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ڕاگواسـتنی وڵات ئیگۆر لێڤیتین دامه‌زراندووه بۆ ئه‌وه‌ی له هۆی ڕووداوه‌كه بكۆڵـنه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئێما سـتیكـگۆڵد له مۆسـكۆوه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:25 خوله‌كه.