شه‌پـۆلی باوبۆرانی ئا‌یك ده‌ستیكردووه به گه‌یشـتن بۆ كه‌ناره‌كانی سه‌ر ویلایه‌تی ته‌كسـاس.
وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا مایڵ چێرتۆڤ ئه‌م شـه‌پـۆله‌ی به شه‌پـۆلێـكی كاره‌سـاتاوی ناوزه‌دكردووه و ده‌ڵێت به خراپـترین جۆری ئه‌م شـه‌پـۆلانه داده‌نرێت.
ئه‌م شـه‌پـۆلی ئایكه زۆر گه‌وره‌یه و به قه‌د هه‌ر هه‌موو ویلایه‌تی ته‌كسـاس ده‌بێت، هه‌ر بۆیه هه‌موو دانیشـتووانی سه‌ر كه‌ناری كه‌نداوی مه‌كسیك له ویلایه‌ته‌كانی ته‌كسـاس و لویزیانا هۆشـداری كراونه‌ته‌وه.
ئه‌م شـه‌پـۆله تاكو ئێسـتا شـه‌پـۆله‌كانی سه‌ر ده‌ریای له شـاری گاڵڤێستۆن به‌رزكردۆته‌وه، وه له لویزیانا خانووه‌كان لافاو بردۆیه‌تی و خه‌ڵـكی گیریان له ئاوی لافاوه‌كه‌دا خواردووه و ته‌نانه‌ت كه‌شـتیـیه‌كی له‌كاركه‌وتوو سه‌ره‌وخواربۆته‌وه.
ناوه‌ندی باوبۆرانی نیشـتیمانیش له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ئه‌م ئاوی لافاوه به ڕاده‌ی زیاتر له 7.5 مه‌تر له ڕووی ئاسـتی ده‌ریاوه به‌رزبێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران به دانیشـتووانی ناوچه‌كه‌یان گوتووه كه ئه‌گه‌ر هاتوو ماڵه‌كانیان به‌جێنه‌هێڵن ئه‌وا خانووه‌كانیان ئه‌گه‌رچی دوو نهۆمیش بێت ئه‌وا به گه‌یشـتنی شـه‌پـۆله‌كان له شه‌وی هه‌ینی و زوویه‌كی ڕۆژی شه‌ممه‌دا خۆیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی مردن ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سـته‌ش حكومه‌تی فیدراڵی گروپه‌كانی فریاگوزاریـیان له ناوچه‌كه نزیـك خسـتۆته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو پـێویسـت بكات ئه‌وا ده‌سـتبه‌جێ ده‌گه‌نه شـوێنی پـێویسـت بۆ ڕزگاركردنی خه‌ڵـكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه شـه‌پـۆله‌كه ده‌یگرێته‌وه و باوه‌ڕ ده‌كرێت 13 ملیۆن كه‌سی لێ بژی.