ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حه‌وته‌مین سـاڵوه‌گه‌ڕی هێرشـه‌كانی تێرۆریسـتی 11 ی سـێپـته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه.
له سه‌رانسه‌ری وڵات پـلانی ڕێوڕه‌سـم له‌گۆڕێدانه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له قوربانیـیه‌كان بگیرێت. نزیكه‌ی 3 هه‌زار كه‌س كاتێـك گیانیان له‌ده‌سـتدا كه فڕۆكه ڕفێنه‌ره‌كان خۆیان به بورجه دووانه‌كه‌ی ناوه‌ندی بازرگانی له شـاری نیویۆرك، وه‌زاره‌تی به‌رگری له واشـنتن و هه‌روه‌ها به گۆڕه‌پانێـك له په‌نسـلڤانیادا دا.
كاتژمێر 8:46 ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به كاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مریكا بێ ده‌نگی ده‌پارێزرێت كاتێـك یه‌كه‌م فڕۆكه خۆی به بورجی باكوری ناوه‌ندی بازرگانی ئه‌مریكا له شـاری نیویۆركی دا.