كۆشـكی سـپـی ڕایگه‌یاند كه‌وا سه‌رۆك بوش بڕیاری داوه تا مانگی دووی سـاڵی داهاتوو نزیكه‌ی 8 هه‌زار سه‌بازی ئه‌مریكایی له عێراق بكێشرێنه‌وه و پـلانه‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه له وتارێـكدا له واشـنتن ئاشـكرای ده‌كات.
وێنه‌یه‌كی وتاره‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، تیایدا به‌ڕێز بوش ده‌ڵێت له چه‌ند مانگی داهاتوودا له‌شـكری ئه‌مریكا 3400 سه‌ربازی شه‌ڕكه‌ری خۆی له عێراقه‌وه ده‌هێنێته‌وه وڵات.
هه‌روه‌ها ده‌شـڵێت تا مانگی یازده‌ش به‌تالیۆنێـكی مارینیش پارێزگای ئه‌نباری عێراق جێده‌هێڵن و له مانگی دووشـدا تیپـێـكی شه‌ڕكه‌ری له‌شـكریش له عێراق ده‌كێشـرێته‌وه.
به‌ڕێز بوش ده‌شـڵێت به‌تالیۆنێـكی مارینیش كه بڕیار بوو له مانگی یازده‌دا ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێت به‌ره‌و ئه‌فغانسـتان ده‌برێن و به دوایدا تیپـێـكی شه‌ڕكه‌ری له‌شـكریش له مانگی یه‌كدا.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی سه‌رۆك بوش بۆ كه‌مكردنی ئاسـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له‌سه‌ر ئه‌و ڕاسـپارده‌یانه بووه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن ڕاوێژكاره باڵاكانی به‌رگریـیه‌وه پـێی گه‌یشـتووه.