كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ له شـاری قه‌نده‌هاری باشوری وڵاته‌كه له ناو باره‌گای سه‌ره‌كی پـۆلیسـدا خۆیان ته‌قاندۆته‌وه و به لانی كه‌م 6 كه‌س كوژراون و هه‌ندێـكیان ئه‌فسه‌ری پـۆلیسن.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن عه‌بدولڕه‌زاق سه‌رۆكی پـۆلیس یه‌كێـكه له برینداره‌كان.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێزه ئاسـایشـیـیهكانی ئه‌فغانسـتان ده‌ستبه‌جێ له پاش ڕووداوه‌كه چوارده‌وری باره‌گاكانی پـۆلیسـیان گرتووه.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و ئه‌فغانی گوتوویانه به لانی كه‌م 20 ملیشـیا له دوو ڕووداوی جیادا كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا له هه‌رێمی خۆسـت به لانی كه‌م 10 میلیشـیایان كوشـتووه و هاوكاتیش 10 توندڕه‌وی تر له هه‌رێمی هێڵمهندی باشور كوژراون له ده‌می ئه‌و هێرشه‌ی كردبوویانه سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس.