ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كۆنگره‌ی نیشـتیمانی پارتی كۆماریـیه‌كان كۆتایی پـێهات و سـیناتۆری كۆماری جۆن مه‌ككه‌ین كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی گوتی ئه‌گه‌ر به سه‌رۆك هه‌ڵـبژێردرێت ئه‌وا سهردهمێـكی ڕیفۆرم ده‌هێنێته دی له واشـنتن.
هه‌ردوو كاندیده‌كانی كۆماریـیه‌كان و دیموكرات بۆ سه‌رۆكایه‌تی بیروبۆچوونی جیاوازیان هه‌یه سه‌باره‌ت چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگه‌كان و ههڵـپهسێراوهكانی ده‌ره‌وه و ناوخۆدا.
ئایا كام له پارتیـیه‌كان ژماره‌ی زیاتری ده‌نگده‌ران به لای خۆیاندا ڕاده‌كێشن؟ وه چه‌ند پـرسـیارێـكی دیكه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو كه تیایدا هاوكارمان شـایان پاشـا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردبوو:
دكتۆر كرمانج گوندی، سه‌رۆكی KNC كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كورد له ئه‌مه‌ریكا.
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، سه‌رۆكی ئنسـتـتیوتی كورد له واشـنتن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 45:24 خوله‌كه.