دكتۆر كرمانج گوندی له زانكۆی تێنسی سـته‌یت له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت جۆ بایدن ته‌واوكه‌ری لایه‌نه لاوازه‌كانی باراك ئۆبامایه له‌وه‌ی كه ئه‌زموونی له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه نیـیه، وه‌لێ بایدن ئه‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌یه و ماوه‌یه‌كی درێژه سیناتۆره و وه‌كو سـیاسیـیه‌كی زۆر بلیمه‌ت و كارا و به‌رچاو و دیار و شـاره‌زا هه‌م له‌سه‌ر ئاسـتی ناوه‌وه و هه‌م له‌سه‌ر ئاسـتی ده‌ره‌وه خۆی نیشـانی ئه‌مریكایـیه‌كان داوه.
خانم سـارا په‌یڵنیش لایه‌نی لاوازی جۆن مه‌ككه‌ینی به‌هێز نه‌كردووه، به‌ڵام جودا له‌وه‌ی كه ژنه فه‌رمانڕه‌وایه‌كی به‌هێز بووه له ماوه‌ی ئه‌و دوو سـاڵه‌ی له سـتانی ئالاسـكا، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی له ناو سـیسـتمی ئیداری خۆیدا كه‌مكردۆته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی به ڕوویان بۆوه هی پارته‌كه‌ی خۆی بوون و شـكستی پـێهێنان، بۆیه ده‌كرێت بگوترێت ئه‌و ژنه ژنێـكه له توانایدایه ڕووبه‌ڕووی كه‌سـانێـك بـبێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ناو ده‌وڵه‌تیشـدا به‌هێزبن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه.