كاربه‌ده‌سـتان له ویلایه‌تی لویزیانای باشور ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن له سه‌دا 95 ی دانیشـتووانی ناوچه كه‌ناریـیه‌كان ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه به‌ر له زریانی گۆسـتاڤ كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دره‌نگانێـكی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له ناوچه‌كانی نزیـك شـاری نیو ئۆرلینزه‌وه بدات.
سه‌نته‌ری باوبۆرانی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند خێرایی بایه‌كه‌ی گۆسـتاڤ له 185 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێـكدا مه‌زه‌نده ده‌كرێت. كه‌ش‌وهه‌واناسـان گوتوویانه پـێده‌چێت زریانه‌كه له نیوه شـه‌ودا به‌هێزتربێت. ده‌شـڵێن ناوجه‌رگه‌ی باوبۆرانه‌كه 280 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرهه‌ڵاتی ده‌می ڕووباری میسـیسـیپـیـیه‌وه نزیكه و به‌ره‌و باكوری خۆرهه‌ڵات به خێرایی 27 كیلۆمه‌تر له سـه‌عاتێـكدا به‌ڕێـكه‌وتووه.
فه‌رمانداری لویزیانا بۆبی جه‌نداڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند باری له‌ناكاو له تێـكڕای 64 شـاره‌كه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوه. گوتیشی پـێناچێت به‌نداوه‌كانی نیو ئۆرلینز به گوێره‌ی پـێویست به‌هێزبن.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه لاوازبوون و شـكسـتهێنانی به‌نداوه‌كان له میانه‌ی زریانی كاترینا له سـاڵی 2005 دا لافاوی لێـكه‌وته‌وه له زۆربه‌ی شـاره‌كه‌دا.
شـایانی وتنه 15 هه‌زار كه‌س له ڕێی پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ده‌یه‌ها هه‌زار كه‌سی تریش به ماشێـنه‌كانیان شـاری نیو ئۆرلینزیان به‌جێـهێشـتووه كه قه‌ره‌باڵـغیـیه‌كی زۆری له‌سه‌ر شـه‌قامه سه‌ره‌كیـیه‌كانی شـاره‌كه ناوه‌ته‌وه.