كاك ئارێز ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاركێڕی ناوه‌ندی چاك له وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی ده‌ڵێت ڕێـكخراوه‌كه‌مان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پاش ئه‌وه‌ی ئاگاداركرایه‌وه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێـك له زیندانیـیانی سـیاسی و چالاكوانانی مافه‌كانی مرۆڤ و مه‌ده‌نی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردسـتان و ناوچه‌كانی دیكه و به تایبه‌ت له تارانی پایته‌ختی ئێران ده‌سـتیان داوه‌ته مانگرتن هه‌ستا به ده‌ركردنی به‌یانـنامه‌یه‌ك و هاوكات دامه‌زراندنی كه‌مپـینێـكی تایبه‌تی بۆ پـشتیوانیكردنیان. ده‌شڵێت ئێمه وه‌كو ناوه‌ندی چاك پـێمان وایه ئه‌مه ڕووداوێـكی زۆر زۆر مێژوویی‌یه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.