سه‌ركرده‌ی باڵای له‌شـكری ئێران هۆشـداری ده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشـێـكی دژ به ئێران ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا شه‌ڕێـكی نوێی جیهانی ده‌سـتپـێـده‌كات.
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ئێرانی ئه‌م وتانه‌ی له زاری جه‌نه‌ڕاڵ مه‌سـعود جه‌زایری ڕاگه‌یاندووه.
جه‌نه‌ڕاڵ جه‌زایری ده‌ڵێت چاوچنۆكی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌مریكا و زایۆنیزم جیهان ده‌بات به‌ره‌و لێـواره‌كانی هه‌ڵـدێران.
ئێران و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له مشـتومڕدان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران. ئێران ده‌ڵێت به‌رنامه ئه‌تۆمیـیه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌سـتی ئاشـتیـیه، به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كار له‌سه‌ر دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات.