سه‌رچاوه‌كانی ناو كهمپـینی جۆن مه‌ككه‌ین كاندیدی كۆماریـیه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌و سـارا په‌یڵنی فه‌رمانداری سـتانی ئالاسـكای وه‌ك جێـگری خۆی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌سـتنیشـانكردووه.
به‌وه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م جار ژنێـكی ناو پارتی كۆماری بۆ ئه‌و پـۆسـته ده‌سـتنیشـان بكرێت.
په‌یڵنی ته‌مه‌ن 44 سـاڵ كه له یه‌كه‌م خولی فهرمانڕهوایهتیـیهكهیاتی، كه‌سـێـكی پارێزگاره له‌سه‌ر هه‌ردوو مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مه‌ككه‌ین ڕۆژی هه‌ینی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌دا له شـاری دایتۆنی سـتانی ئۆهایۆ به فه‌رمی ناوی جێـگری خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك له كۆنگره‌ی نیشـتیمانی كۆماریـیه‌كان.