ڕۆژی دووشه‌ممه كۆنگره‌ی نیشـتیمانی دیموكراته‌كان له ناوچه‌ی دێنڤه‌ری سـتانی كۆلۆرادۆ ده‌ست به كاره‌كانی خۆی ده‌كات و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا و له میانه‌ی كۆنگره‌كه‌دا یه‌كه‌م كاندیدی ئه‌فریكایی ئه‌مریكایی به ده‌سـتنیشـانكردنی له لایه‌ن پارتیـیه‌كه‌یه‌وه قایل ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
سـیناتۆر هێله‌ری كلنتن كه پـێشـتر له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵـبژاردندا بوو به‌ر له ده‌سپـێكی كۆنگره‌كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه وتارێـكی دابوو و تیایدا داوای له لایه‌نگرانی كردبوو پاڵپـشـتی سـیناتۆر باراك ئۆباما بكه‌ن و به لایه‌نگرانیشی گوتووه به هه‌مان شـێوه‌ی پـشـتیوانیان له خۆی كردووه ئه‌وه‌هاش پـشـتیوانی له باراك ئۆباما بكه‌ن.
هاوكات له ڕاوه‌رگرتنێـكی گشـتی كه له نێو لایه‌نگرانی هێله‌ریدا كراوه یه‌ك له‌سه‌ر سـێی ئه‌وانه‌ی به‌شـداریـیان كردووه له‌و ڕاوه‌رگرتنه‌دا پلانیان هه‌یه یان ئه‌وه‌تا ده‌نگ به سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ین ده‌ده‌ن یان به كاندیدی لایه‌نی سێهه‌م.