وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پـۆڵۆنیا له‌سه‌ر شوێنی دابه‌سـتنی موشـه‌كی بالیسـتی ڕێـگر ڕێـكه‌وتوون. ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی موشـه‌كی به‌رگری بالیستی له 20 ی مانگی هه‌شت له لایه‌ن كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ڕادۆسلۆ سـیكۆرسكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـۆڵۆنیا له وارسـۆی پایته‌خت مۆركرا. هاوكات سه‌رۆكی پـۆڵۆنی له‌ك كه‌چنیسكی و هه‌روه‌ها دۆناڵد تاسك سه‌رۆك وه‌زیرانی پـۆڵۆنی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سـمی مۆركردنه‌كه بوون.
ڕێـكه‌وتنـنامه‌كه هه‌نگاوێـكی گرنگه له هه‌وڵه‌كان بۆ پاراسـتنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پـۆڵۆنیا و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی نێو هاوپه‌یمانی ناتۆ له هه‌ڕه‌شه‌ی په‌ره‌سـه‌ندووی ئاكامی بڵاوبوونه‌وه‌ی موشـه‌كی بالیسـتی – واته ئه‌و موشـه‌كانه‌ی كه مه‌ودای ڕۆیشـتنیان و كوشنده‌یـی‌یان و پـێشـكه‌وتوویان و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌سـتنی چه‌كه كۆكوژه‌كان له‌سه‌ریان زۆرن. شوێنی دابه‌سـتنی موشه‌كی بالیسـتی ڕێـگر توانای به‌رگری بۆ پاراسـتنی ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له دژی ئه‌و موشـه‌كه مه‌ودا درێژانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـته‌وه ده‌هاوێژرێن دابین ده‌كات، هاوكات ئه‌و سیسـتمی به‌رگری موشه‌كیـیه به بنكه به‌رگریـیه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێـكه‌وه ده‌به‌سـتێته‌وه.
ئه‌م ڕێـكه‌وتنه به‌شـداریـیه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ئاسایشی گشـتگیری هاوپه‌یمانی ناتۆدا ده‌كات. هه‌روه‌ها ڕێـكه‌وتنه‌كه ده‌بێته به‌شـێكی گرنگ له هه‌ر سیسـتمێـكی موشه‌كی به‌رگری داهاتووی هاوپه‌یمانی ناتۆدا.
دوای مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌ی موشه‌كی بالیسـتی به‌رگری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پـۆڵۆنیا جاڕنامه‌یه‌كی هاوكاری سـتراتیژی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان ڕاگه‌یاند. جاڕنامه‌كه به‌ڵێنی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پاراسـتنی ئاسایشی بۆڵۆنیا و هه‌روه‌ها ده‌زگا به‌رگریـیه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر خاكی پـۆڵۆنیا جێـگیركراون دووپات ده‌كاته‌وه.
جاڕنامه‌كه نیازی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پـۆڵۆنیا ڕوون ده‌كاته‌وه" بۆ پـته‌وكردنی باری ئاسایشـیـیان ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی هاوكاری سـیاسی و له‌شـكری و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و پـیشه‌سـازی به‌رگری و توێژینه‌وه و هه‌روه‌ها هاوكاری ته‌كنه‌لۆژی." له سه‌ره‌تای سـاڵی 2009 دا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كه‌كانی موشه‌كی ئاسـمانی پاتریۆت و هه‌روه‌ها موشه‌كی به‌رگری له پـۆڵۆنیا جێـگیر ده‌كات. جگه له‌وه‌ش ئه‌مریكا درێژه به به‌ڵێنی خۆی بۆ یارمه‌تیدانی پـۆڵۆنیا له نوێـكردنه‌وه‌ی هێزه له‌شـكریـیه‌كانیدا ده‌دات.
جاڕنامه‌ی هاوكاری سـتراتیژی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و پـۆڵۆنیا ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ردوو وڵات" هاوبه‌شی له مێژوویـیه‌كی په‌یوه‌ندی دۆسـتانه‌ی نێوان هاوڵاتیـیانمان و هه‌روه‌ها به‌هاكانماندا ده‌كه‌ن. هاوكات جاڕنامه‌كه وابه‌سـته‌یی بۆ دیموكراسی په‌یوه‌ندی به‌رگری نزیـك و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسـیـیه هاوبه‌شه‌كان و هه‌ڕه‌شـه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت."