ئیسـپانیا 3 ڕۆژ ماته‌مینی ڕاگه‌یاند سه‌باره‌ت به ڕوودانی خراپـترین كاره‌سـاتی فڕۆكه له‌و وڵاته‌دا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌درید له كاتی هه‌ڵـسانیدا فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شـتیاری كه 172 كه‌سی له‌سه‌ر بوو له‌سه‌ر ڕێـگه‌ی هه‌ڵـسانی خزابوو، ئه‌و كاره‌ی كه بوو به مایه‌ی تێـكشـاندنی ئه‌و فڕۆكه‌یه و ئاگر تێبه‌ربوونی و له ئاكامدا 153 گه‌شـتیار كوژران و 19 كه‌سی تریش برینداربوون.
لێـكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن له سه‌ره‌تادا فڕۆكه‌وان كێشه‌ی ته‌كنیكی گێچی گه‌رمای ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به كاربه‌ده‌سـتان گه‌یاندبوو ئه‌و كاره‌ی كه هه‌ڵـسـانی فڕۆكه‌كه‌ی دواخست تا چاكـكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسـپانیا ده‌ڵێن دوو سـنوقی ڕه‌شی ئه‌و فڕۆكه‌یه كه زانیاری ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی تیا تۆماركراوه دۆزراونه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه هۆكاری ئه‌و ڕووداوه‌ی تیادابێت.
بڕیاربوو ئه‌و فڕۆكه‌یه به‌ره‌و دورگه‌كانی كه‌ناری بڕۆات كه جێـگه‌ی به‌ناوبانگی گه‌شت و گوزارن.