دیپـلۆماته باڵاكانی ئه‌مه‌ریكی و عێراقی ده‌ڵێن زۆر نزیـك بوونه‌ته‌وه له مۆركردنی ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك كه دوا ڕۆژی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاری ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشـیار زێباری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به په‌یامنێرانیان ڕاگه‌یاند له به‌غدا هێشـتا هیچ جۆره ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك مۆر نه‌كراوه.
ڕایس كه له به‌غدایه له سه‌ردانێـكی كتوپـڕدا وتووێـژ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێـكه‌وتـننامه‌یه ده‌كات كه ئاسـتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق دیاری ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی ڕێپـێدانیان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا به‌سه‌ر ده‌چێت.
ڕایس گوتی ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی هه‌رچ ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هۆشـیار زێباری هه‌روه‌ها گوتی هیچ جۆره كارنامه‌یه‌كی نهێنی له گفتوگۆكاندا نیـیه.
دیپـلۆماته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ده‌سـتخۆشی له هاوكاره عێراقیـیه‌كه‌ی كرد سه‌باره‌ت سه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندیكردنه‌وه‌ی عێراق به وڵاتانی دیكه له هه‌رێمه‌كه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا سـروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:50 خوله‌كه.