ئیبراهیم باجه‌لان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح باس له ڕووداوه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ناو باقوبه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای دیاله ده‌كات و ده‌ڵێت هێزێـكی سه‌ربازی به ناوی هێزی تایبه‌تی سه‌ر به سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی به شـێوه‌یه‌كی زۆر توند و زمان درێژی هه‌ڵمه‌تی برده سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری دیاله و سـكرتێری تایبه‌تی پارێزگاریان كوشـتووه. پاشـان ده‌ڵێت لیژنه‌یه‌ك بۆ لێـكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسـیۆنه له‌شـكریـیه‌كانی دیاله پـێـكهێنراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.